کەشناسی: بەفربارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە پارێزگای دهۆک نمەباران دەستپێدەکاتەوە، سبەینێ بەفربارین زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەکاتەکانی درەنگ ئاسمان بەرەو هەوری تەواو دەگۆڕێت بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم (پارێزگای دهۆک) لەگەڵ دەست پێکردنی نمە بارانی کەم لەناوچە سنووریەکانی رۆژئاوا.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، جگە لەناوچە شاخاوییەکان کە یەک بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ سێشەممە، ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەکاتەکانی بەیانی لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پارێزگای هەولێر، لەگەڵ ئەگەری نمەبارینێکی کەم لەسەنتەری شاری هەولێر, وەهەروەها بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان, پاشان بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە.
لە بارەی پلەکانی گەرماوە هاتووە: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە سێ بۆ پێنج پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ لەناوچە سنووریەکان بۆ سفری سیلیزی دادەبەزێت وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 9 پلەی سیلیزی
دهۆک: 6 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 6 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 7 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 4 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 8 پلەی سیلیزی
|