قوباد تاڵهبانی: چوار بهرپرسی چهمچهماڵ داوای بهخشینیان له پۆستهكانیان كردوه
نهانیوز-هەواڵەکان
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،چوار بەرپرسی ئیداری خۆیان هەستیان بە بەرپرسیاری كردووە و داوای بەخشینیان كردووە لە پۆستەكانیان.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە چەمچەماڵ ڕایگەیاند، كارەساتەكەی چەمچەماڵ سروشتی بووە، بەڵام كەمتەرخەمی هەبووە و ڕێكاری لەبەرامبەریان دەگیرێتەبەر.
وتیشی، چوار بەرپرسی ئیداری خۆیان هەستیان بە بەرپرسیاری كردووە و داوای بەخشینیان كردووە لە پۆستەكانیان، كە بریتین لە: (قائیمقامی چەمچەماڵ و سەرۆکی شارەوانییەکانی چەمەچەماڵ و شۆرش و بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ)، بەڵام بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش ئامادە نەبووە داوای بەخشین بكات، بەڵام بەپێی لێكۆڵینەوەكان كەمتەرخەمی هەبووە و لە پۆستەكەی دەبەخشرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرباری ئەوەی كارەساتەكە سروشتی بووە، بەڵام سوپاسی خەڵكی چەمچەماڵ دەكەین، كە پێكەوە بوون و سوپاسی كۆمپانیاكان و خێرخوازان و هاووڵاتیان دەكەین، كە هاوكار بوون و هەروەها سوپاسی 99%ی ڕاگەیاندنەكان دەكەین، هەرچەندە 1%یان كە مەبەستم كەناڵێكە زۆر نابەرپرسانە كاری كردووە، لەكاتێكدا ئەم ناوچەیە تووشی قوربانییەكی گەورە بوون.
|