کوردستان

بەغداد گوژمەیەکی تری پارەی گەنمی جووتیارانی رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ئەمڕۆ بەغداد 24 ملیار دیناری تری لە پارەی گەنمی جووتیاران رەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە.

کەمال سەلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “تا ئێستا بەغداد سێ گوژمەی پارەی گەنمی جووتیارانی بەبڕی (57 ملیار، شەش ملیار و 24 ملیار دینار) ڕەوانەی هەرێم کردووە”.

باسی لەوەشکرد، “لەمساڵدا حکومەتی عێراق بەشێوەیەکی گشتیی زیاتر لە 300 ملیار دیناری بۆ پارەی گەنمی جووتیاران رەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە”.

7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.