نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تەم لە ناوچە جیاجیاکان و بارینی بەفرو باران لە ناوچە شاخاوییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تەم لە ناوچەی جیا جیا، لەدوایی نیوەڕۆ لە هەندێ ناوچەی شاخاویی سنووریی ئەگەری بەفر بارین هەیە، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری نمە باران هەیە.
باسی لەوەشکردووە، کەشی سەنتەری پارێزگاکان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور، پلەکانی گەرما بەرزترین پلە کەمێک بەرز دەبێتەوە و نزمترین پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
ڕاشیگەیاندووە، مەودای بینین لە کاتی ئاسایی لەنێوان شەش بۆ هەشت کیلۆمەتر دەبێت، لە کاتی تەم یەک بۆ سێ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی