کوردستان

نوێترین زانیاری لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10

بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکەن و لیستی مووچەی مانگی 12 ڕادەستی وەزارەتی دارایی عیراق بکەن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ڕایگەیاندووە، “هەموو ئامادەکارییەکی پێویستیان بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم 10 کردووە و چاوەڕێی بڕیاری بەغدادن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، “هەر کاتێک بەغدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی هەرێم بدات، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ دەخەنە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق”.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ناوەڕاستی مانگی 12 داین، بەڵام مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەی مانگی 10 دەکەن، هێشتا چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ئەمساڵ بە نادیاری ماونەتەوە.
6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.