کوردستان

بافڵ تاڵەبانی: ناهێڵم خوێنی ئاكۆ سابیر بەهەدەر بڕوات

نهانیوز-هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا نیگەرانی و خەمباریی قووڵی خۆی بۆ شەهیدبوونی کارمەندێکی ئاسایش لە چەمچەماڵ دەربڕی و بەڵێنی پاراستنی مافی کەسوکارەکەی دا.

دەقی پەیامەکە:

لە دڵەوە نیگەران و غەمباربووم بە شەهیدبوونی کاک (ئاكۆ سابیر حەمە ڕەزا) کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی کە لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکەکەیدا و بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی چەمچەماڵ بە ناحەق شەهیدکرا.

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لە خێزان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و هاوڕێ و هاوکارانی دەکەم و هاوبەشی ماتەمیانم، لە خوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.

کەسوکاری سەربەرزی کاکە ئاکۆ دڵنیا دەکەمەوە پارێزەری پاراستنی مافەکانیان دەبم و بەهیچ شێوەیەک ناهێڵم خوێنی رۆڵەکەیان بەهەدەر بڕوات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.