کوردستان

قوباد تاڵەبانی لەبارەی گیانلەدەستدانی کارمەندەکەی ئاسایش هاتە دەنگ

نهانیوز-هەواڵەکان

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەسەر گیان لەدەستدانی كارمەندەكەی ئاسایشی چەمچەماڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە و دوابەدوای پرسە و سەرەخۆشی راشیگەیاندوە" تاوانێكی چەپەڵە و بێ سزای یاسایی تێناپەڕێت".

شەممە 13ی کانوونی یەکەم  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە پەیامێکدا بە بۆنەی گیانلەدەستدانی کارمەندەکەی ئاسایش پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی نووسینەكەی قوباد تاڵەبانی:

زۆر بە داخەوە کاک ئاکۆ سابیر کارمەندی دڵسۆزی هێزەکانی ئاسایش کە دوێنێ لەگەڵ دوو هەڤاڵی دیکەی، لەکاتی ئەرکی هاوکارییکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لەلایەن چەند چەکدارێک تەقەیان لێ کرا و برینداربوون، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهید ئاکۆ و هەموو هەڤاڵانی لە هێزەکانی ئاسایش و خەڵکی چەمچەماڵ و هەموو کوردستان دەکەم.

هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە، ئەم تاوانە چەپەڵە بێ سزای یاسایی تێپەڕ نابێت و ئەو تاوانبارانەی دەستگیرکراون سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن.

 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.