کوردستان

قوباد تاڵەبانی بڕیار دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

جێگری پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، ئەمڕۆ دەرئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە لافاوەکەی چەمچەماڵ دەخرێتە بەردەست قوباد تاڵەبانی و بڕیاردەدات، دەشڵێت" لە لافاوەکەدا کەمتەرخەمیی هەبووە و دەکرا زیانەکان بەو رادەیە نەبن".

شەممە 13ی کانوونی یەکەم شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند" کاری لیژنەی لێکۆڵینەوە لە لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆتاییهاتووە و دەرئەنجامەکان دەخرێنە بەردەست قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەو بڕیار دەدات".

وتیشی، "لە لافاوەکەدا کەمتەرخەمیی هەبووە و دەکرا زیانەکان بەو رادەیە نەبن و رێکاری پێویست بگیرێتەبەر".

 
5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.