کەشناسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت، لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ تا ئێوارە، بەفریش لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕی بەروەوام تا ئێوارە، بەفرێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان هەیە.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە هەندێ ناوچە لە رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی
|