کوردستان

لە سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا

نهانیوز-هەواڵەکان

بەهۆی لێچوونی غازەوە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا و کەسێک برینداربووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە یەکێک لە ماڵەکانی گەڕەکی ئاوبارەی سلێمانی تەقینەوەیەک بەهۆی لێچوونی غازەوە روویدا و دەوترێت کەسێک بەهۆی رووداوەکەوە بریندارە.

زانیارییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، ئەو ماڵەی رووداوەکە تیایدا روویداوە دوو هاوسەری تێدا دەژی و لەکاتی رووداوەکەدا تەنها پیاوەکە لە ماڵەوە بووە کە بەهۆی تەقینەوەکەوە بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.


8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.