یەکێتی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ڵامی بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه قسه‌كانت له چه‌مچه‌ماڵ چه‌واشه‌كار و بێ ناوهڕۆك و بێ كردارن، ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر ئێوه و هاوئاوازهكانتان ئیراده و نیه‌تی یارمه‌تیدانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیدار و خه‌ڵكی لێقهوماوتان نییه، هیچ نه‌بێ هه‌وڵی دووبه‌ره‌كی نه‌ده‌ن و وازبێنن".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌شی هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دوواداچونی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ژێر ناوی "روونكردنه‌وه‌یه‌كی كورت و پێویست له‌سه‌ر قسه چه‌واشه‌كاری و بێ ناوهڕۆك و بێ كرداره‌كانی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح" بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه: "دوای تێپه‌ڕبوونی چوار رۆژ به‌سه‌ر لافاوه‌كه‌ی سنووری چه‌مچه‌ماڵ و ئه‌و كاره‌ساته سروشتییه‌ی كه زیانێكی یه‌كجار زۆری به‌هاووڵاتیان و داموده‌زگا حكومییه‌كانی ناوچه‌كه گه‌یاندووه، ئه‌وجا به‌ڕێز عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و تیمه‌كه‌ی ته‌شریفیان برده قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و دوای چركاندی چه‌ند سێڵفییه‌ك و لێدوانێكی چه‌واشه‌كاریانه چه‌مچه‌ماڵیان به‌جێ هێشت!!!".
بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نووسیویه‌تی: له‌سه‌ر چه‌واشه‌كارییه‌كانی كاك عه‌لی كه ده‌ڵێت: (ئه‌وه‌ی میدیای ده‌سه‌ڵات (یه‌كێتی) باسی ده‌كات هیچی راست نییه)، به‌پێویستمان زانی ئه‌م خاڵانه بخه‌ینه‌ڕوو:
1- كاكه عه‌لی، یان چاوه‌كانت كزن و پێویستیت به دروستكردنی چاویلكه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه، ئه‌گینا چۆن ئه‌و دیمه‌نانه نابینی كه‌هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی كارهساتهكهوه تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی مه‌یدانیانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی چهمچهماڵدان و له‌سه‌ر بڕیاری بافڵ تاڵه‌بانی-ش هه‌رچی توانای حزبی هه‌یه شانبه‌شانی تیمی حكومی له‌هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی خه‌ڵكی ناوچهكهدان.
2- ئه‌گه‌ر چاوه‌كانت كزنین، ئه‌وا ناخت ئه‌وه‌نده ره‌شه كه نه‌تانتوانی له چه‌چه‌ماڵ سه‌ردانی ته‌نها یه‌ك تیم له‌و ده‌یان تیمانه بكه‌ن كه چوار رۆژه له‌و قه‌زایه شه‌ونخونی ده‌كه‌ن و سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه و نه‌هێشتنی ئاسه‌واری لافاوه‌كه و چونییه‌تی رێگریكردنن له دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته سروشتییه.
3- هه‌ر زوو قوباد تاڵه‌بانی له‌به‌رده‌م میدیاكاندا رایگه‌یاند: (كه كه‌سانی كه‌مته‌رخه‌م سزاده‌درێن و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوانی لافاوهكهش دكرێتهوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراون و لیژنه‌كان خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی خۆیانن)، كه‌چی جه‌نابت تازه به‌تازه دێیت و خۆت ده‌كه‌یت به خه‌بیری لافاوی سروشتی و له پێش كۆتاییهاتنی ئه‌نجامی لیژنه‌كان هه‌وڵی چه‌واشه‌كاری ده‌ده‌یت !!!. قسه‌یه‌كی كوردهواری هه‌یه ده‌ڵێت: (ئه‌گه‌ر هیچت پێنه‌كرێت، یان هیچی لێنهزانیت، بێده‌نگی هه‌ڵبژێریت باشتره).
4- هاوپیشه‌كانت (په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی) دوورله سێڵفیگرتن بۆ ماوه‌ی چوار رۆژه له‌ناو قوڕ و لیته‌ی پاش لافاو شانبه‌شانی تیمه‌كان و وه‌كو نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه سه‌رقاڵی یارمه‌تیدانی هاووڵاتییان و پاككردنه‌وه‌ی ماڵی هاووڵاتیانن و چه‌مچه‌ماڵیان به‌جێنه‌هێشتووه، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌ڕاست خۆت به‌نوێنه‌ری خه‌ڵك ده‌زانیت، ده‌بووایه هاوشێوه‌ی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی له یه‌كه‌م رۆژی كارهساتهكهوه بچیته چه‌مچه‌ماڵ و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی لێقه‌وماودا بمێنیته‌وه و واز له سێڵفی گرتن و لێدوانی بێ كردار بهێنیت، نه‌ك بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ له‌دووره‌وه و له‌ڕێی میدیا‌و سۆشیاڵ میدیاوه سه‌یری دیمه‌نه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته سروشتییه بكه‌یت.
5 - وه‌لێ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له كاتی روودانی كاره‌ساتێكی پڕ ئازاری وه‌كو لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بۆ مه‌رامی هه‌ڵبژاردن و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ كه هێشتا چوارساڵی ماوه له‌سه‌ر سۆزی هاوڵاتیان كاربكه‌یت ، ئه‌وه زۆر دوره له‌ئاكاری سیاسی و ئینسانی.
6- له كۆتایدا ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر ئێوه و هاوئاوازهكانتان ئیراده‌و نیه‌تی یارمه‌تیدانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارو خه‌ڵكی لێقهوماوتان نییه، هیچ نه‌بێ هه‌وڵی دووبه‌ره‌كی نه‌ده‌ن وازبێنن با لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بتوانن ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن . نه‌ك بیر له جێبه‌جێكردنی مه‌رامێكی شاراوه بكه‌نه‌وه كه ببێته هۆی ئاڵۆزتركرنی دۆخی ناوچه‌كه و لاوازكردنی ئیراده‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان .
|