دوو کەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا
نهانیوز-هەواڵەکان
لە تونێلى پیرمام ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆى گڕگرتنییەوە دوو سەرنشین گیانىان لەدەستدا.
شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، ڕایگەیاند: ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە رەقەم جنوبە و دوو کەسی تێدابووە و هەردووکیان مردوون.
بەپێی زانیارییەکان، لەناو تونێلەکە ئۆتۆمبێلەکە سوتاوە و بۆ ماوەیەکی کاتیش رێگای رۆیشتن داخراوە و ئێستا کراوەتەوە.
|