کەشناسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت، لەگەڵ دەستپێکردنی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکان و بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت، هەروەها نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما بە یەک تـــا دوو پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.
لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ شەممە، کەشناسی هەرێم وتوویەتی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان، هەروەها لە ناوچە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت، پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە کاتەکانی شەودا کۆتایی بێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 13 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی
|