کوردستان

بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سێهەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەڵێن دەدەن وەفاداربن بۆ قوربانییەکانی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، "بە شکۆوە سێهەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بەرز رادەگرین و بۆ هەمیشە یاد و یادەوەرییەکانی لەلامان بە زیندوویی دەمێنێتەوە".

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "فەرماندە ئاکام لەپێناو سەرفرازی گەلەکەمان گیانی بەختکرد و بەتەمەنێکی کەمەوە مێژوویەکی پڕشانازی تۆمارکرد".

بافڵ جەلال تاڵەبانی دروود و سڵاوی بۆ گیانی پاکی فەرماندە ئاکام و هاوڕێکانی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان نارد.

لە کۆتاییدا، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختیکردەوە، "بەڵێن دەدەین وەفاداربین بۆ قوربانییەکانی و ئەوەی بەرنامەی بۆ دانابوو بە ئەمانەتەوە جێبەجێی بکەین".

 
5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.