کوردستان

هەواڵێکی خۆش راگەیەندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

بەهۆی بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو هەر چوار بەنداوەكەی سنووری ئیدارەی گەرمیان سەرڕێژ بوون.

جەبار مەحمود، لێپرسراوی بەنداوەکانی گەرمیان بە میدیاکانی راگەیاند" بەنداوی باوە شاسوار سەرێژ بووە و بە بەرزی 14 سانتیمەتر لەسەر سەرڕێژبوونی ئاو دەڕوات".

دەشڵێت" بەنداوی خۆرنەوازان کە هێشتا لە 4%ـی ماوە تەواو بێت ئەویش سەرڕێژ بووە، نزیکەی 150 سانتیمەتر ئاو بەسەر سەرێژەکەیدا ڕۆشتووە".

هەر لەو پەیوەندییەدا راشیدەگەیەنێت کە بەنداوی ئاوەسپی سەرڕێژ بووە و بە بەرزی سێ مەتر ئاو لەسەر سەرێژبوونییەوە ڕۆشتووە و بەنداوی تورەجار، سەرێژ بووە و سێ مەتر ئاو لەسەر سەرڕێژبوونییەوە ڕۆشتووە.

 
18کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.