کوردستان

قوباد تاڵەبانی بڕیارێکی گرنگ بۆ چەمچەماڵ دەردەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەو هاووڵاتیانەی چەمچەماڵ کە بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووەوە ئۆتۆمبێلەکانیان زیانی بەرکەوتووە، لە سبەینێوە دەتوانن سەردانی لیژنەی تایبەتمەند بکەن بۆ تۆمارکردنی زیانەکانیان.

پێنجشەممە 11ی کانوونی یەکەم قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بەپێی فەرمانێکی کارگێڕی کە بە ئیمزای رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ دەرچووە، بڕیارداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بە مەبەستی تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بەهۆی لافاوی رۆژی (9/12/2025)ـەوە زیانیان بەرکەوتووە.

لە فەرمانەکەدا هاتووە، لیژنەکە لەسەر فەرمانی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێکهێنراوە و نوێنەرانی (هاتوچۆ، قایمقامیەت، پۆلیس، ئاسایش و بەرگری شارستانی) تێیدا ئەندامن.

قایمقامیەتی چەمچەماڵ داوا لەو هاووڵاتیانە دەکات کە ئۆتۆمبێلەکانیان زیانی بەرکەوتووە، سبەی هەینی سەعات (9:00)ـی سەرلەبەیانی تاوەکو کۆتایی هەفتە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ بکەن، بە مەبەستی تۆمارکردنی زیانەکانیان لەلایەن لیژنەکەوە.

 
18کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.