کوردستان

نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 ئاشکرا کرا

نهانیوز-هەواڵەکان

حکومەتی هەرێم بەنیازە بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12  پلانی "مەقاسە" جێبەجێ بکات، و داهاتی نانەوتی نەنێرێت.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکان، حکومەتی هەرێم دەیەوێت بەغداد تەمویلى مووچەى ئەو دوو مانگە بکات و لەبەرامبەردا بڕى 240 ملیار دینار (داهاتی نانەوتیی دوو مانگ) لە کۆی پارەکە ببڕێت..

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەم سیناریۆیە ساڵی ڕابردووش دووبارە بووەوە؛ حکومەتى هەرێم داهاتى نانەوتى حەوت مانگى نەنارد، بەغداش پاش بڕینی داهاتەکە، بۆ مووچەى مانگى 12 تەنیا 441 ملیار دینارى ڕەوانە کرد، کە بەو پارەیە مووچە دابەش نەکرا.

خەمڵاندنی "مەقاسە" بۆ مووچەی 11 و 12 :
کۆی مووچەی هەردوو مانگ: 1.880 تریلیۆن دینار

لێبڕینى داهاتى نانەوتى (2 مانگ): - 240 ملیار دینار

پاشماوەی شایستە بۆ ناردن: 1.640 تریلیۆن دینار
2025-12-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.