کوردستان

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و بەفردەبارێت

نهانیوز-هەواڵەکان

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و بەفر ناوچە شاخاوییەکان سپی دەکات.

ئاراس جەبارشارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلێکی مامناوەند و پچڕپچڕی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە عێراق بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، شەپۆلەکە سەرەتا لە کاتەکانی بەیانیی ڕۆژی هەینی (12/12) لە ڕۆژئاوای عێراقەوە دەستپێدەکات، پاشنیوەڕۆ کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ پارێزگاکانی نەینەوا، دهۆک، هەولێر، و کەرکوک.

ئەوەشی خستەڕوو، شەپۆلەکە لە کاتەکانی شەودا کاریگەرییەکە دەگاتە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی سۆران، ڕاپەڕین و گەرمیان و تا بەرەبەیانی یەکشەممە (14/12) لەسەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوام دەبێت.
وتیشی " لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت"

 
2025-12-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.