کوردستان

دادگای فیدراڵی بڕیاری چارەنوسساز دەردەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

لە دوو ڕۆژی داهاتوودا، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان پەسەند بکات و فشارە دەرەکییەکانیش بەتایبەت لەلایەن ئەمریکاوە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە باڵاکان بە ڕوونی دەردەکەون.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دۆسیەی 853 تانەی پەیوەست بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی یەکلاکردەوە و بۆ پەسەندکردنی ئاراستەی دادگای بالای فیدراڵی کردوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان چاوەڕوان دەکرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان پەسەند بکات.

 
2025-12-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.