قوباد تاڵەبانی: چاوپۆشی لە کەمتەرخەمییەکان ناکەین
نهانیوز-هەواڵەکان
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لێكۆڵینەوەیەكی ورد لە ڕوداوی لافاوەكەی چەمچەماڵ دەكەن و سندوقێك دروستدەكەن بەمەبەستی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ زیانلێكەوتوان. هەروەها کاری لەپێشینەیان چارەسەرکردنی خەڵک، دابینکردنی شوێنە بۆ ئەوانەی ماڵەکانیان تێکچوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە چەمچەماڵ كە " نها " ئامادەی بو ڕایگەیاند، قەبارەی بارانبارینەكە لەم سنور ئێكجار زۆر بوە، لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە دەكەن و لیژنەی تایبەتی بۆ پێكهێنراوە، بەڵام كاری لە پێشینەیان گەڕاندنەوەی خەڵكە بۆ ناو ماڵەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، سندوقێك درووستدەكرێت، كە خێرخوازان و یەكێتی و حكومەت پارە كۆدەكەنەوە. سەرجەم هاوكارییەكان دەچێتە سندوقێكەوەو سەیری زیانەكان دەكەین و بۆ ئەوەی بە دادپەروەری قەرەبوی ئەو كەسانە بكرێتەوە كە زیانیان پێگەیشتوە.
قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، "ئەمڕۆ رۆژی خەمخۆرییە نەك بەخشینەوەی تۆمەت و تۆمەتباركردن، بەڵام لێكۆلێنەوەی ورد لە هۆكاری روداوەكە دەكەین".
|