کوردستان

سەرۆک کۆماری عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆک کۆماری عێراق راگەیەنراوێکی بە بۆنەی لافاوەکەی هەرێمی کوردستان و گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان بڵاوکردەوە.

سێشەممە 9ی کانوونی یەکەم د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت"لە نزیکەوە چاودێری دۆخی کەسوکارمان لە هەرێمی کوردستان دەکەین، بەهۆی ئەو لافاوەی لەچەند ناوچەیەکی ڕوویداوە و بووەتە هۆکاری زیانی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک قوربانی و زیانی ماددی لێکەوتەوە".

سەرۆککۆماری عێراق داوا لە دامەزراوە فیدراڵییەکان دەکات، دەستبەجێ بە هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یارمەتیی پێشکەش بە زیانلێکەوتووان بکەن.

 
2025-12-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.