مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو هاونیشتمانییانە دەکات کە بەهۆی لافاوەکەی ئەمڕۆوە لە چەمچەماڵ و لەیلان گیانیان لەدەستدا.
ئەمشەو 9ی کانوونی یەکەم مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی زیانەکانی لافاو ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند " بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارین و لافاوەی شارەکانی کوردستانی گرتۆتەوە زیانێکی زۆر بەر ماڵ و حاڵی هاونیشتمانی و چەندین شوێنی گشتی کەوتووە، بەتایبەتی لە شاری چەمچەماڵ و سنووری لەیلان لە کەرکوک کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاونیشتمانییان".
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکات، دەستخۆشی لە تیمەکانی فریاگوزاری و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ چارەسەری لێکەوتەکانی لافاوەکە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەشیاندا مەکتەبی سیاسیی یەکێتی داواش دەکات، بە هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و دەزگا فەرمییەکانی حکومەتی فیدڕاڵی ئامێر و کەرەستەی پێویست دابینبکرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی زیانەکان بە زووترین کات بە تایبەت کە شەپۆلەکە ماوەیەک بەردەوام دەبێت.
|