کوردستان

وادەی کۆتایی هاتنی بارانبارین راگەیەنرا

نهانیوز-هەواڵەکان

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت کە کاریگەری شەپۆلی باران بارین ئەمشەو بەردەوام دەبێت و سبەی چوارشەممە لە  کاتەکانی بەر لەنیوەرۆ کۆتایی بە شەپۆلەکە دێت.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ئەمشەو سێشەممە 9ی کانوونی یەکەم لە گەیس بووک بڵاویکردەوە کە کەش لەناوچەکانی سنوری دهۆک و موسڵ و هەولێر و کەرکوک سەقامگیربووەتەوە و کاریگەری شەپۆلەکەی دەریای سوور لەو ناوچانەدا کۆتای پێهاتووە.

ئەو شەرەزا کەشناسییە دەشڵێت" کاریگەری شەپۆلەکە لەناوچەکانی سنوری گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە و سنوری رۆژهەڵاتی کوردستان  بۆ ئەمشەو بەردەوامی ئەبێت و تا سبەی چوارشەمەش 10ی کانوونی یەکەم کاتەکانی بەر لەنیوەرۆ ناوبەناو لەو ناوچانەدا بەردەوامی ئەبێت و پاشان کۆتای بەو شەپۆلە دێت".

 
2025-12-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.