شەش پێشمه‌رگه به‌هۆی هه‌وره بروسكه‌وه برینداربوون
نهانیوز-هەواڵەکان
شەش پێشمەرگە بە هۆی هەورە برووسکەوە برینداربوون و یه‌كێك له برینداره‌كانیش بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كراوه.
سێشەممە 9ی کانوونی یەکەم ته‌ها محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی راپه‌ڕین تایبه‌ت به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند كه ئێوارەی ئەمڕۆ له ناحیه‌ی بالیسان به‌هۆی هه‌وره‌بروسه‌كه‌وه شه‌ش پێشمه‌رگه برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ته‌ندروستی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "دواتر پێشمه‌رگه برینداره‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی راپه‌ڕین بۆ چاره‌سه‌ر".
وتیشی: "دۆخی ته‌ندروستی پێنجیان باشه، یه‌كێك له برینداره‌كانیش بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كراوه"
|