کوردستان

ئاڵدار خەلیل:دەسەڵاتی راگوزەری سوریا بەم شێوەیە بەردەوامبێت دەڕوخێت

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) رایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ حکومەتی راگوزەر سەبارەت بە سیستەمی حوکمڕانی لە سوریا رێكنەكەوین، پێویستە ریفراندۆمێکی لە سەرتاسەری وڵات ئەنجام بدەین.

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "الیوم" ئاشکرای کرد، دەسەڵاتی راگوزەری سوریا بەم شێوەیە بەردەوامبێت دەڕوخێت یان دەبێت بە دیكتاتۆری.

دەشڵێت "ئەوەی لە سوریا گۆڕاوە تەنها ناوی ئەوانەیە لە حكومەتن".

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە ئامادەین بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە سوریا لەبارەی سیستەمی حوکمڕانی.

"هیچ ئاماژەیەک لە ئارادانییە نییە حکومەتی راگوزەر تەنانەت پرسی کورد قبوڵ بکات".ئاڵدار خەلیل وایوت.

 
2025-12-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.