نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە لە ئەمڕۆوە باران بارین هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە دادەبەزێت.
یەکشەممە 7ی کانوونی یەکەم کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" لەمڕۆوە بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەستیپێکردووە و پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینیوە".
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم لە ئێستادا شەپۆلێکی باران بارین ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە و باران لە سەرجەم ناوچەکەمان دەبارێت، سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، ئاستی دابارین بەشێوەی بارانی پچڕ پچڕ و مامناوەند دەبێت.باسی لەوەشکردووە:
ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.
لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ دووشەممە، کەشناسی هەرێم دەڵێت: “لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری شەپۆلی باران بارین و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور و قووڵ بوونەوەی نا جێگیری لە کەشی ناوچەکەمان, شێوازی باران بارین لە پچڕ پچڕەوە دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەندی بەردەوام و لە هەندێ کات و ناوچە بۆ لێزمە باران لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لە هەندێ کات.
دەشڵێت" پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە چوار بۆ شەش پلە و لە ناوچە شاخاوییەکان بە شەش بۆ هەشت پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆک : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی