سەرپەرشتیاری بایۆمەتری سلێمانی: لیستی مووچەی 11 رەوانەی بەغداد دەکرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرپەرشتیاری بایۆمەتری ئاشكرای دەكات، لیستی مووچەی مانگی 10 لەلایەن بەغداوە هیچ کێشەیەکی لێنەگیراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی 11 دەنێردرێت.
یەکشەممە 7ی کانوونی یەکەم یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: “هەموو وەزارەت و فەرمانگەكان لیستی مووچەی مانگی11یان تەواو كردووە و پەسەندیش كراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە کە لیستی مووچەی مانگی 10 ماوەیەكە لە بەغدادە و هیچ کێشەیەکی نییە و هەموو شتێكی تەواوە".
پەیوەست بە دواكەوتنی ناردنی لیستی مووچەی مانگی 11، سەرپەرشتیاری بایۆمەتری باسی لەوەکرد: “بۆیە لیستەكە دواكەوت، هەندێك كەموكوڕی و داواكاری هەبوون، ئەو گۆڕانكارییانە جێبەجێ كران و لیستەكە پەسند كرا”.
دەشڵێت" لە چەند رۆژی داهاتوو مووچەی مانگی 12 ئامادە دەکرێت".
|