سەعدی ئەحمەد پیرە : تۆمەتبارکردنى نێچیرڤان هەرکی تۆڵەکردنەوەیە
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەندامێکی مەکتەبى سیاسیی یەکێتى رایگەیاند، تۆمەتبارکردنى نێچیرڤان هەرکی تۆڵەکردنەوەیە و باجى کاندیدبوونی لەسەر لیستی یەکێتی پێدەدەن، ئێمە کلیپی لەو جۆرەمان زۆر بینیوە، لەگەڵ ئەوەی بەزۆر دانپێدانان بە دەستگیرکراوەکان کارێکی باش نییە و خۆڵکردنە چاوی خەڵکە، هەرکییەکانیش دەمێکە ناڕازین.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند: ئێمە کلیپی لەو جۆرەمان زۆر بینیوە، لەگەڵ ئەوەی بەزۆر دانپێدانان بە دەستگیرکراوەکان کارێکی باش نییە و خۆڵکردنە چاوی خەڵکە، هەرکییەکانیش دەمێکە ناڕازین.
راشیگەیاند، هەرکییەکان کاتێک بیانەوێت لەسەر شتێک بەرگری بکەن هەموویان هەرکین و پەیوەندی بە وەستان لە دژی حزبێک نییە، ئەو برادەرانەش ئەگەر بیانەوێت ترەمپ تێبگەیەنن کە نێچیرڤان هەرکی مەترسییەکی گەورەیە و عیراق تێبگەیەنن کە دژی عیراقە و هەرێم تێبگەیەنن کە چاوی بە سەرکەوتنی هەرێم و کارەبای بەردەوام هەڵنایەت و کێشەی گەورە دروست دەکات، ئەوە کلیپێکی بێ ناوەڕۆک و تەواو بێ مانایە.
دەشڵێت "ئەو دانپێدانانە بەزۆرەش غەدرێکی گەورەیە و ئەمە یەکەم جار نییە فلمی لەو جۆرە دروستدەکەن و ئەو جۆرە فلمانە لەناویاندا هەر هەیە، بەڵام ئەمەی ئەمجارە موخریجەکەی باش نەبوو" .
|