شەپۆلێکی لافاو و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت" لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمەوە 8/12/2025 کاریگەری هەردوو نزمەپاڵەپەستۆکە چالاکتر ئەبێت لەسەر ناوچەکانمان و پلەکانی گەرما 5 تا 6 پلە نزمدەبنەوە و بارانبارین بەشێوەیەکی فراوان و بەردەوام بەرێژەی جیاجیا سەرجەم ناوچەکانمان دەگرێتەوە".
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکە دەکات و دەشڵێت" لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمەوە 8/12/2025 کاریگەری هەردوو نزمەپاڵەپەستۆکە چالاکتر ئەبێت لەسەر ناوچەکانمان و پلەکانی گەرما 5 تا 6 پلە نزمدەبنەوە و بارانبارین بەشێوەیەکی فراوان و بەردەوام بەرێژەی جیاجیا سەرجەم ناوچەکانمان دەگرێتەوە".
ئەو شارەزا کەشناسییە لە درێژەی راگەیەناوەکەیدا دەشڵێت" لە درەنگانی شەوی دووشەمەوە تا نیوەرۆی سێشەمە 9/12/2025 ئاستی دابارینەکان بەزۆری دەگۆرێت بۆ لێزمە باران و هەندێک جار هەورە بروسکەش چالاک ئەبێت ئەگەری دروستبوونی لافاو ئەبێت پاشان کاریگەریەکانی لەدوانیوەرۆی سێشەمەوە کەمدەبێتەوە و بارانی پچر پچر و تاوە باران بەردەوامی ئەبێت".
ئاراس جەبار راشیگەیاندوە" لەماوەی رۆژانی دووشەم و سێشەم بەهۆی زۆری رێژەی بارانبارینەوە دروستبوونی لافاو لە زۆربەی شوێنەکان چاوەروانکراو ئەبێت".
|