جەوهەر ئاغای هەرکی وەڵامی راگەیەنراوەکەی ئاسایش دەداتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
نووسینگەی جەوهەر ئاغای هەرکی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕاگەیێنراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە " بە ئەشکەنجەدان و ئازاردانی تاکی کورد و هێنانیان بۆ سەر شاشەی تلفزیۆن و هەلبەستنی درۆ و بوختان ، کەهەموو خەلکی کوردستان ئاشنا و شارەزایی تەواویان هەیە بە درۆکانیان ، ناتوانن بڕوا بەخەلکی کوردستان بهێنن"
دەقی ڕوونکردنەوەکەی نووسینگەی جەهەر ئاغای هەرکی
سەبارەت بە بڵاو کردنەوەی ئەو درۆ و ناڕاستیانەی دەزگای پاراستنی پارتی ، لێرەوە سەرلەبەری ئەو تۆمەت و چەواشەکاریانە ڕەت دەکەینەوە ڕایدەگەیەنین ، تۆمەت و چەواشەکاریەکانی دەزگای پاراستنی پارتی ناتوانێت بەو درۆیانەیان ڕوو ڕەشی خەیانەتەکانیان و فرۆشتنی خاک و کوشتنی ڕۆلەی کورد سپی بکەنەوە ، هەر لێرەوە پێیان دەلێین بە ئەشکەنجەدان و ئازاردانی تاکی کورد و هێنانیان بۆ سەر شاشەی تلفزیۆن و هەلبەستنی درۆ و بوختان ، کەهەموو خەلکی کوردستان ئاشنا و شارەزایی تەواویان هەیە بە درۆکانیان ، ناتوانن بڕوا بەخەلکی کوردستان بهێنن ،
هەر لێرەوە بەخەلکی کوردستان ڕادەگەیەنین ئەوە ئێوەبون دام و دەزگاکانی دەولەتان بۆ خۆتان و کوڕوو نەوەی نەوەکانتان بەکاردەهێنن و هەرکات ترستان لێ نیشت تێکی دەدەن ،
مێژوی ئێمەش شاهیدی دەدات لەدەست پێکی شەڕی داعش ئێمە و ڕۆلەی هەرکیان بوین بەگیانی خۆمان بەرگریمان لەدام و دەزگاکانی دەولەت کرد ، ئێوەش بێ شەرمانە لەبەردەم تیڤی دەتان گوت ڕاکردنیش هەیە ،
داوا لە رێکخراوە نێو دەولەتی و ناوخۆیش دەکەین بۆ ڕاستی و دروستی درۆکانی دەزگای پاراستن . داوای بەلگەی پێویست بکەن نەک باوەڕ بە چەواشە کاریەکانیان بکەن ، ئامادەین هەردادگایەک نیودەولەتی هەبێت بێ لایەن بێت ئامادەین بهینە دادگا با هەموو خەلکی کوردستان بزانێت کێ لەسەر حەقە ، بوئەوەی هەموو جیهان بزانێت کە ئەوەی بەو گەنجەی ئێمەی هەرکی وتراوە وە هێنانی سەر شاشە تیفی هیج ئەسل وساس نیە،
هەموو لایەکیش دلنیا دەکەینەوە کە ئەم بابەتەی دەزگای پاراستن بۆ ناکۆکی زیاتر نێو مالەی هەرکیانە .
سەرکەوتن بۆ ئیرادەی هەرکیان
چیایی چارچەل هیچ کات نزم نابێت و هەر بەبەرزی دەمێنێتەوە . شەرمەزاری بۆ ناحەزانی هەرکی و هەرکیاتی
نوسینگەی سەروک مەرجەعی هەرکیان
جەوهەرمحی الدین ئاغاهەرکی
|