قوباد تاڵەبانی پەیامێکی گرنگی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
جێگری سەرۆکی حکومەتی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەشێک لە ژنان لە هەولێر جەختی لە بەهێزکردنی پێگە ژن وەک بەشێک لە ناسنامەی یەکێتری نیشتمانی کوردستان کردەوە.
پێنجشەممە 4ی کانوونی یەکەم قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە میانی کۆبونەوەی لەگە بەشێک لە ژنانی هەولێر، رایگەیاند"داکۆکیکردن لە مافی ژنان و بەهێزکردنی پێگەی ژن لە کۆمەڵگە بەشێکە لە ناسنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەختیشیکردەوە لەوەی یەکێتی هەمیشە پێشەنگ بووە لە بەشداریپێکردنی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردا و بەردەوامیش دەبێت".
قوباد تاڵەبانی رایگەیاندوە"بەبۆنەی دوو هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لەگەڵ کۆمەڵێک لە هەڤاڵانی ژن لە هەولێر کۆبووتەوە و جەختی لەوەکردوەتەوە، کە یەکێتی کاری زیاتر دەکات بۆ بەهێزترکردنی پێگەی ژن لەناو حزب و حکومەت و هەموو ناوەندەکانی بڕیاردا".
قوباد تاڵەبانی وتوشیەتی؛ بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکەن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان.
لە کۆبونەوەکەدا، بەهۆی ماندوبونیان و هەوڵەکانیان لە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ سەرخستی لیستی یەکێتی، قوباد تاڵەبانی سوپاسی تایبەتی کردون و هەوڵەکانیانی بەرز نرخاند.
|