کوردستان

هۆشدارییەکی بەپەلە بە خانەنشینان دەدرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی هۆشدارییەک دەداتە ئەو خانەنشینانەی کە پێش ساڵی 2025 خانەنشین بوون و شەش ئیکرامییەکەیان وەرنەگرتووە.

 سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دابەشکردنی ئیکرامیەی شەش مووچە بەگوێرەی تەمەنی خانەنشینیان دەبێت واتا ئەوانەی 62 ساڵن خەرج دەکرێت کە تەواو بوون 63 ساڵییەکان شەش مووچەکە وەردەگرن."

بەپێی ئەو سەرچاوەیە ئەو خانەنشینانە دەبێت سەردانی ئەو فەرمانگەیە بکەن کە پێش خانەنشین بوون خزمەتی وەزیفیان لێکردووە و دڵنیایی وەرگرن لەسەر ئەوەی مەرجەکان دەیانگرێتەوە و کەی بۆیان خەرج دەکرێت، ئەو خانەنشینانەی شەش مووچەی بنەڕەتی ئیکرامییە دەیانگرێتەوە مەرجە 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەبێت.

سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند، "پرۆسەی پێدانی شەش مووچە بە خانەنشینانی ساڵی 2024 دەمێکە تەواوبووە، ئەو خانەنشینانەی تاوەکو ئێستا وەریاننەگرتووە یان مەرجەکان نایانگرێتەوە یان کێشەیەکی دیکەی ژمێریارییان هەیە، پێویستە سەردانی فەرمانگەکەیان بکەن."

سەبارەت بە خانەنشینانی نوێ ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت "بەشێکی کەمی خانەنشینانی ساڵی 2025 ماون ئیکرامەی شەش مووچە وەرگرن، ئەوانی دیکە هەموویان تەواو بوون".

 
23کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.