وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵا سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە سەرەتای دەوامدا، مەراسیمی تایبەت ساز بکەن.
سێشەممە 2ی کانوونی یەکەم وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان گشتاندنێکی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و خوێندنی کوردی لە کەرکووک کردووە.
لەبەشێکی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە " ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 17ـی کانوونی یەکەمی 2025 سەرەڕای بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، دەبێت سەرەتا یادەکە بەرز ڕابگیرێت و دواتر دەست بە تاقیکردنەوەکان بکرێت".
|