وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر رووداوەکانی گوندی لاجان هاتە دەنگ
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند، ئاگاداری جوڵەپێکردنی هێز نین.
بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، “ئێمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری جوڵەپێکردنی ئەو هێزانە نین کە بەرەو چەند ناوچەیەکی سنووری هەولێر رۆیشتوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد داوا لە هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییان دەکەین کە کێشەکان بە گفتوگۆ و دوور لە توندوتیژی چارەسەربکەن.
ماوەی چەند ڕۆژێکە هێزی گەورەی سەربازی، گەمارۆی گوندی لاجانیان داوە و بەوهۆیەوە ئەمڕۆ دانیشووان گوندەکە لە ماڵەکانیان ڕاگوێزراون.
|