کەشناسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی رایدەگەیەنێت لە 48 سەعاتی داهاتوودا نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
دووشەممە 1ی کانوونی یەکەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ سبەینێ بڵاویکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، هەروەها لەناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکور هەوری تەواو دەبێت لەگەل کەمێک نمە باران لەو ناوچانە.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما کەشناسی ئاماژەی بەوە کردوە کە پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە بە بەراورد بە بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزمتر دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆک : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 20 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی
|