لەبارەی مووچە هۆشداری دەدرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
تیمی هەژماری من رایگەیاند، ئەوانەی تا ئێستا فۆرمی "هەژماری من "یان پڕنەكردووەتەوە، پێویستە لەنزیكترین كاتدا لەماوەی 30 رۆژ سەردانی یەكێك لە بانکە حكومییەكان بكەن.
تیمی هەژماری من بڵاویكردەوە، تاوەکو ئێستا نزیکەی ملیۆنێک مووچەخۆر تۆمارکراون، دەتوانین بڵێین سەرجەم مووچەخۆرانی مەدەنی خۆیان لە هەژماری من تۆمارکردووە و مامەڵەكانیان تەواوبووە، بەڵام 200 هەزاریان ماون تا ئێستا خۆیان لە پرۆژەکە تۆمار نەکردووە.
دەشڵێت، ئەوانەی تا ئێستا فۆرمی ‘هەژماری من’ـیان پڕنەكردووەتەوە، پێویستە لەنزیكترین كاتدا لەماوەی 30 رۆژ سەردانی یەكێك لە بانکە حكومییەكان بكەن.
ڕوونیشی كردۆتەوە، بۆ خۆتۆماركردن پێویستە لەگەڵ خۆیان ئەم شتانە ببەن:
٠ کۆپی ڕەنگاوڕەنگی كارتی نیشتمانی
٠ كارتی زانیاری
٠ ناسنامەی خانەنشینی
٠ ناسنامەی كەسوكاری شەهیدان
٠ ناسنامەی سوومەندبووانی كۆمەڵایەتی
٠ وێنەیەکی ڕەنگاوڕەنگی مامەڵە، لەگەڵ پاسپۆرت ئەگەر هەبێت
|