ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی كۆرمۆر ئاشکرا دەکرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرای کرد، لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر كارەكانی تەواو كردووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەکانی بڵاودەکرێتەوە.
عەمید میقداد میری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە ئاژانسی شەفەق نیوزی راگەیاند، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی نەوتی کۆرمۆر لە سلێمانی کارەکانی تەواوکردووە، لە چەند رۆژی داهاتودا ئەنجامەکانی بڵاودەکرێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، لیژنەی بەدواداچوون بۆ رووداوی کۆرمۆر سەردانی پارێزگاری سلێمانی و كێڵكگەیان کرد، بە ئامادەبونی سەرجەم ئەندامانی لیژنەکە، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانیش لە نزیکەوە چاودێری ئەدای لیژنەکە و کارەکانی دەکات.
وتیشی " لیژنەکە کارەکانی تەواوکردووە و لە قۆناغێكی پێشکەوتودایە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دوای پەسەندکردنی رادەگەیەنرێت."
|