کوردستان

رەوشی کارەبا لە سلێمانی ئاسایی بووەتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، پێدانی کارەبا لە سلێمانی ئاساییبووەتەوە.

ئەنوەر حەمەسەعید، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرای کرد، لە کاتژمێر 12:00ی شەوی رابردووەوە هەناردەکردنی غاز لە وێستگەی کۆرمۆر لە بۆ وێستگەکانی کارەبا دەستیپێکردەوە، ئێستا دۆخی پێدانی کارەبا لە هەموو وێستگەکان ئاساییبووەتەوە.

وتیشی، پچڕانی کارەبا لە ماوەی 72 کاتژمێری رابردوو زیانی زۆری بە هاوڵاتییان گەیاند، بەڵام بەو رێژە کەمەی کارەبا کە لە بەردەستماندابووە هەوڵمانداوە کە بە دادپەروەرانەترین شێوە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشیبکەین.

 
10کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.