کوردستان

کەشناسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە چاوەڕێدەکرێت ئەمرۆ لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران ببارێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند" ئەمڕۆ لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵە پەستۆی لاواز بۆ سەر ناوچەکەمان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پێشبینی نمە باران لە سەر هەندێ ناوچەی شاخاویی هەیە  بەشێوەی نمە بارانی پچر پچری  کەم لە کاتەکانی ئێوارە و شەو" . 

سەبارەت بە کەشی سبەینێ دووشەممە کەشناسی رایدەگەیەنێت کە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور بێت و هەروەها پێشبینی باران دەکرێت لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بە شێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی , و ئەگەری دروست بوونی هەورە تریشقە هەیە".

کەشناسی هەروەها پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلە دابەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 21پلەی سیلیزی

سلێمانی : 20پلەی سیلیزی

دهۆک : 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 20  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 22 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی

سۆران : 18 پلەی سیلیزی

 
16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.