کوردستان

غازی شلی ماڵان گەیشتە تەواوی پارێزگاکانی هەرێم

نهانیوز-هەواڵەکان

بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری غازئاشکرایکرد، لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیرانی عیراق وەزارەتی نەوت غازی شلی ماڵان ( ئێڵ پی جی ) گەیاندە تەواوی پارێزگاکانی هەرێم. 

د. عزەت سابیر بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری غاز رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی  محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق وەزارەتی نەوت غازی شلی ماڵان ( ئێڵ پی جی ) گەیاندە تەواوی پارێزگاکانی هەرێم .

 بریکارەکە دڵنیایی دا و رایگەیاند، هاووڵاتییانمان غازی پێویستمان لەبەر دەستدایە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکان.

لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمی كوردستان ئەمشەو ڕایگەیاند، دوای هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر، داوای 760 تەن غازیان لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ كردوە و ئەمڕۆش بەشی یەكەمی گەیشتە هەرێمی كوردستان و راستەوخۆ بەسەر كارگەكانی غازدا دابەشدەكرێت.

2025-11-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.