کوردستان

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەشی زۆری کێشە تەکنیکیەکانی دانەغاز چارەسەرکراون

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکرای کرد، بەشی زۆری کێشە تەکنیکیەکانی دانەغاز چارەسەرکراون.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە،  ئەمڕۆ تیمێکی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی كارەبا لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای دانەغاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی بەرهەمهێنان بوون، بەشی زۆری كێشە تەکنیکییەکان چارەسەرکراون، لە هەوڵداین بە زووترین کات دەست بە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بکرێتەوە و رەوانەی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد،  پاش دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز، راستەوخۆ ئەو غازە بۆ وێستگەکان دەگوازرێتەوە، لە ئەگەری هەر بەرەوپێشچوونێک هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە

 
2025-11-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.