کوردستان

لە ناوچەیەکی سەر بە هەولێر شەڕوپێکدادان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

لە ناوچەیەکی سەر بە هەولێر لە شەڕ و پێکدادان رویدا و لە گرژییەکەدا کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە لەنێوان خەڵکی ناڕازی و هێزە ئەمنییەکان لە گوندی لاجان لە شارەدێی گوێری سەربە پارێزگای هەولێر، شەڕ و گرژیی دروستبووە و بەو هۆیەشەوە کەسێک کوژرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان  لە گرژییەکەدا کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.هەروەها کەسێکی دیکەش دەستگیرکراوە.

گردبوونەوەکە لەپاش ئەوە دێت، ڕۆژی 27ـی ئەم مانگە دانیشتووانی گوندەکانی دەوروبەری پاڵاوگەکانی هەولێر دژی پاڵاوگەکان خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و داواکارییان داخستنی پاڵاوگەکان بووە یان ئەوەتا ئەو کەسانەی لە پاڵاوگەکاندا کاردەکەن، لە دانیشتووانی ئەو گوندانە خۆیان بن.

 
2025-11-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.