کەشناسی هەرێم دەستپێکردنەوەی بارانبارینی راگەیاند
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە لە سبەینێوە بارانبارین لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە و تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 29ی تشرینی دوەم، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە کەشناسی دەڵێت" ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچڕ پچڕ لە کاتەکانی ئێوارەدا بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان وە هەندێ ناوچەی جیا جیا لە سەنتەری شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
دهۆک : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی.
|