کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت کە لە ئێوارەی یەکشەممەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بارانەکە توندتر دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تشرینی دوەم ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە فەیس بووک بڵاویکردەوە" لە ئێوارەی یەکشەمەی داهاتوو 30ی تشرینیی دوەم ناوچەکانمان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاواز لە دەریای ناوەراستەوە هاوشێوەی حاڵەتەکەی دوێنی بارانی کەم و پچر پچری لەگەڵدا ئەبێت".
ئەو شارەزا کەشناسییە دەشڵێت" بەگشتی لەناوچە شاخاویەکان رێژەی بارانەکە زیاتر ئەبێت و تا رۆژی دووشەمە 1ی کانوونی دوەم بەردەوامی ئەبێت دواتر کەش سەقامگیر ئەبێتەوە تا کاتی هاتنی شەپۆلە سەرەکیەکە کە بەگشتی گۆرانکاری لەکاتی دەستپێکردن هەیە".
ئاراس جەبار سەبارەت بە کاتی هاتنی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەڵێت" تا ئێستا ڕوون نیە لەکەیەوە دەگاتە ناوچەکانمان بەڵام بەگشتی لە نێوان 5 بۆ 8 ی مانگەوە ئەو شەپۆلە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پێشبینی بارانێکی زۆر باشی لێدەکرێت دوابەدوای ئەوەش شەپۆلەکان بەردەوامیان ئەبێت".
|