سەرۆکایەتی کۆماری عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق سەبارەت بە هێرشی سەر كێڵگەی کۆرمۆر راگەیەنراوێکی بلاوکردەوە و تێیدا جەختی كردەوە لەسەر پێویستی کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە و ئاشکراکردنی بكەرانی ئەو هێرشە.
پێنجشەممە 27ی تشرینی دوەم سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی
لە بەشێکی راگەیەنراوەکەدا هاتووە هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری تاوانێکی قێزەون و هەوڵێکی شکستخواردووە بۆ بەئامانجگرتنی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی لە وڵاتدا بەدیهاتووە.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان کرد ریزەکانیان یەکبخەن و پێکەوە کار بۆ بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بکەن، تاوەکو رێگە لە هەر هەوڵێک بۆ دروستکردنی تووندوتیژی و پشێوی بگیرێت.
لە کۆتاییشدا سەرۆکایەتی کۆماری عێراق جەخت لەسەر پێویستی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر و جددی بۆ ئاشکراکردنی وردەکاری و ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە کردەوە.
|