کوردستان

قوباد تاڵەبانی: پێویستە پێگەی کورد لە بەغدا بەهێز بکەینەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی پێگەی هەرێم بەهێزتر بێت دەبێت پێگەی کورد لە بەغدا بەهێز بکەنەوە، هەربۆیە پێویستە لایەنە کوردستانییەکان پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن.

ئەمڕۆ سێشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە: لە کۆبوونەوەم لەگەڵ جانێت ئەلبێرتا، باڵیۆزی هۆڵندا لە عێراق جەختمان کردەوە کە عێراق پێویستی بە حکومەتێکی کارا و بەهێز هەیە کە جێی رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکان بێت و بشتوانێت بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی هەرێم کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکات.

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت" لە هەرێمی کوردستان دەرفەتی زۆرباش هەیە بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی هۆڵندی بۆ ئەوەی بەشدارییەکی کاریگەرتر لە پرۆسەی گەشەپێدانی کوردستاندا بکەن بە تایبەتیش لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا".

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکردووە کە  بۆ ئەوەی پێگەی هەرێم بەهێزتر بێت دەبێت پێگەی کورد لە بەغدا بەهێز بکەنەوە، هەربۆیە پێویستە لایەنە کوردستانییەکان پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن.

 
2025-11-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.