کوردستان

شارەزایەکی کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزێت و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت کە لە سێ ڕۆژی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرادەیەکی بەرچاو بەتایبەت لە شەواندا دادەبەزێت و لە سەرەتای مانگی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە فەیس بووک بڵاویکردەوە کە لە سێ رۆژی داهاتوو بەدواوە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەڕاورد بە ئەم ماوەیە بەرێژەی 3 تا 4 پلە نزمدەبێتەوە و کەش و هەوا ساردتر ئەبێت بەتایبەت لە شەواندا.

دەشڵێت" بەگشتی پێشبینی ئەکرێت لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە بەتایبەت لە رێکەوتی 3ی کانوونی یەکەم بەدواوە بارانبارینەکان لە ناوچەکانمان دەستپێبکاتەوە سەرەتاش بە کاریگەری شەپۆلەکانی دەریای ناوەراست و پاشان دەریای سوور کە حاڵەتەکان بەچەند قۆناخێکی ناجێگیر بەردەوامیان ئەبێت بۆ چەند رۆژێک دەخایەنێت" .

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات" بەگشتی مانگی 12 وەک پێشتریش بە راپۆرت و وردەکاریەوە رامانگەیاند پێشبینی بارانی زۆر باشی تیا ئەکرێت بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە".

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.