کوردستان

پرۆژەی رووناکی داوایەکی بەپەلە لە هاوڵاتیان دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

پرۆژەی ڕووناکی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە، زۆرینەی ئەو ماڵانەی لە پرۆژەی ڕووناکی (کارەبای 24 کاتژمێری) سوودمەندبوون، لە وەرزی زستانەدا پاڵپشتیەکانی حکوومەت نایانگرێتەوە، چونکە ڕێژەی بەکارهێنان لە 20% بەرز دەبێتەوە و داوای لێکردوون دەست بە کارەباوە بگرن.

ئەمرۆ شەممە لە راگەیەنراوێکدا پرۆژەی رووناکی رایگەیاند، ، زۆرترین بڕی بەکارهێنانی کارەبا لە وەرزی زستاندایە نەک لە وەرزی هاوین.

پڕۆژەی رووناکی باسی لەوەشکردووە، هۆکاری سەرەکی بەکارهێنانی کارەبای زۆر لە وەرزی زستاندا، بۆ کارپێکردنی زۆری ئامێرەکانی گەرمکەرەوە و بۆیلەر دەگەڕێتەوە، ڕوونیشی دەکاتەوە، بەکارهێنانی کارەبا لە مانگەکانی زستاندا بەراورد بە مانگەکانی دیکەی ساڵ، بەڕێژەی لە ٢٠% بەرز دەبێتەوە.

دەشڵێت" زۆرینەی ئەو ماڵانەی لە پرۆژەکە سوودمەندبوون، لە وەرزی زستان پاڵپشتیەکانی حکوومەت نایانگرێتەوە، بۆیە دەبێت هەموومان دەست بە بەکارهێنانیەوە بگرین".

 
 
13کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.