کوردستان

کەشناسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی پیشبینییەکانی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت بەفربارین سەنتەری شاری سلێمانی دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ شەممە 22 تشرینی دوەم  ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور  و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە 23ی تشرینی دوەم کەشناسی دەڵێت"ئاسمان ساماڵ دەبێت" و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

لای خۆیەوە پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسیی بە میدیاکانیی ڕاگەیاند:" لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی 12 شەپۆلی نوێی باران بارین ڕوودەکاتە ناوچەکانی هەرێم ، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش بەفردەبارێت، هاوکات بەگوێرەی دوایین پێشبینیی ئەگەرێکی بەهێزە لە مانگی 12 سەرمای بەهێز ڕووبکاتە ناوچەکانمان و لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفر ببارێت".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 25 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی

دهۆک : 24 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 24 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 26 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی

 
22کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.