کوردستان

ئاسایشی سلێمانی بکوژەکەی بازاڕی عەلوە دەستگیردەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی  لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی بکوژی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی عەلوەی سلێمانی ڕاگەیاند

دەقی راگەیەندراوەکە:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی عەلوەی سلێمانی ڕادەگەیەنێت.

شەوی ٢٠٢٥/١١/٢٠ دوای دروستبوونی کێشە و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو شۆفێری بارهەڵگر لە ڕێگای نێوان کەلار - سلێمانی و بەگەیشتنیان بەعەلوەی سلێمانی، دووبارە گرژی دەکەوێتە نێوانیان، یەکێک لەشۆفێرەکان بە(دەرنەفیز) هێرش دەکاتە سەر شۆفێری بەرامبەری 
و بەسەختی برینداری دەکات، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ لەسەر ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی دەستپێکرد، تۆمەتباری ڕووداوەکە خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەرتی ئاسایشی سلێمانی کرد.

لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.

2025-11-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.